ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌یبینن له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه گیراوه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرایه‌وه، ئه‌مه ده‌نگدانه‌وه و هه‌ڵایه‌كی زۆری دروست كرد و هه‌مووان ده‌یانه‌وێ ئه‌و پیاوه‌ی له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ بیبینن، چونكه ئه‌و له‌سه‌ر جانتاكه‌ی ده‌ستی نووسراوه "چاره‌سه‌ری مایه‌سیری ده‌كات، به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری" و ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌شی له‌سه‌ر نووسراوه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه زۆرترین پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌و پیاوه دێ و زۆرێك له ته‌له‌فۆنه‌كانیش له‌لایه‌ن كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی میسره، كه داوا له‌و پیاوه ده‌كه‌ن به‌شداری به‌رنامه و گفتوگۆكانیان بكات، به‌شێك له پزیشكان به توندی هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و داوای زیندانیكردنی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ری مایه‌سیری نابێت.
سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌مه‌د ئه‌و پیاوه‌یه كه له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ و به "سه‌ڵاحی حور" به‌ناوبانگه و ته‌مه‌نی 61 ساڵه و له گوندی كفرحه‌كیمی ناوچه‌ی جیزه ده‌ژی، زۆرێك له خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه تووشی مایه‌سیری بوون، سه‌ردانی ئه‌و ده‌كه‌ن و ئه‌میش به گیراوه‌یه‌ك كه له گیاده‌رمانی جۆراوجۆر دروست كراوه، چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌مه‌د ده‌ڵێ، ئه‌و گیراوه‌یه 25 ساڵ پێش ئێسته دۆزیومه‌ته‌وه و گیاده‌رمانی لای عه‌تاره‌كان و به‌كارهێنانی ڕه‌گ و گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كانی چیا دروستی ده‌كه‌م، به به‌كارهێنانیشی له‌لایه‌ن تووشارانی مایه‌سیری، ئه‌وا به‌یه‌كجاری و بۆ هه‌میشه له ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه ڕزگاریان ده‌بێ و وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری نییه، كه دواتر دووباره مایه‌سیرییه‌كه سه‌رهه‌ڵ ده‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، چه‌ندان كه‌س له گونده‌كه‌مان و ناوچه‌كه ئه‌م گیراوه‌یه‌یان به‌كار هێناوه و به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌ماوه.
له‌باره‌ی چیرۆكی وێنه‌كه‌ی ده‌ڵێ، ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته بۆ سه‌ردانی هاوڕێیه‌كی نه‌خۆشم هاتمه قاهیره و سه‌ردانیم كرد تا ئه‌و گیراوه‌ی بۆ دروست بكه‌م، له‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئۆتۆمبێلی كرێی چوونه‌وه سه‌ركه‌وم، گه‌نجێك وێنه‌ی گرتم و زۆر به نه‌رمی پێم گوت كه وێنه‌كه‌م بسڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕای كرد و وێنه‌كه‌ی نه‌سڕییه‌وه، منیش له‌بیر خۆمم برده‌وه، دوای هه‌فته‌یه‌ك ده‌یان ته‌له‌فۆنم له كه‌ناڵه‌كانه‌وه بۆ هات، ئه‌وان ده‌یانگوت نهێنی ئه‌و كاره چییه و چۆن شتی وا ده‌بێ، پزیشكه‌كانیش هێرشی توندیان ده‌كرده سه‌رم و داوای سزای توندیان لێم ده‌كرد.