زانایان ئاشكرایان كرد له پێناو به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی زانستی‌یان ناوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كه‌میی خوێن چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پێشتر له تاقیگه زانایان توانیبوویان خڕۆكه‌ی سوور به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانه‌كه زۆر سنووردار بوو و به‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ش ده‌توانن به رێژه‌یه‌كی زۆر خوێن به‌رهه‌م بهێنن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و خوێنه‌ی له تاقیگه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، زۆر له‌و خوێنه گرانتره له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه ده‌به‌خشرێت، بۆیه پێ ده‌چێت زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره خوێنه بێت كه جۆره‌كه‌ی كه‌مه و به ئاسانی ناتوانرێت هاوشێوه‌ی خوێنه‌كه بدۆزنه‌وه.
خوێنه‌كه له خانی له‌ش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه به خانی بنیاتنه‌ر ناسراوه و دوای به‌رهه‌مهێنانی ٥٠ هه‌زار خڕۆكه‌ی سوور خانه‌كه له‌ناو ده‌چێت.
له‌رووی بایۆلۆژییه‌وه ئێسته زانایان ده‌توانن به بڕێكی زۆر خڕۆكه‌ی سوور به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام هێشتا له رووی ته‌كنیكییه‌وه ئه‌و توانایه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه.
جیاوازییه‌كه وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی بیره له ماڵه‌وه‌یه به‌راورد به به‌رهه‌مهێنانی بیره له كارگه‌یه‌كی تایبه‌ته و زانایان له‌مه‌ودوا هه‌نگاو بۆ ئه‌وه ده‌نێن كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه‌ی سوور دروست بكه‌ن.
هه‌ر بوتڵێك خوێن نزیكه‌ی یه‌ك تریلیۆن خڕۆكه‌ی سووری تێدایه و بهرههمهێنانهكهشی خه‌رجێكی زۆر هه‌ڵده‌گرێت.