له رۆژانی نه‌ورۆزدا، راوچییانی ماسی له ده‌ربه‌ندی رانییه ماسییه‌كی گه‌وره‌یان راو كرد كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 68 كیلۆگرام.
میدیاكار بڕوا عه‌لی رانییه‌ی له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك، وێنه‌ی ئه‌و ماسییه‌ی به ده‌ست راوچییانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه قه‌باره‌ی هێنده‌ی قه‌باره‌ی مرۆڤێكی ئاسایی ده‌بێت.
بڕوا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و ماسییه له 22/3/2017ـدا، واته دووه‌م رۆژی نه‌ورۆز له ده‌ربه‌ندی رانییه راو كراوه، پێشتر نموونه‌ی وه‌ها زۆر ده‌گمه‌ن بووه كه ماسیی به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه راو بكرێت.
راوه‌ماسی له هه‌رێمی كوردستان له نێوان 1/4 تا 15/6ـی هه‌موو ساڵیك قه‌ده‌غه ده‌كرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه كاتی زاوزێی ماسییه، هه‌روه‌ها له كاتی رێپێدراویشدا، راوكردنی ماسی له رێی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، به‌و هۆیه‌ی ماسییه‌كی زۆر له‌ناو ده‌برێت.