بۆ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌رمان له بواری هاورده‌كردن و كوالێتی و نرخه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگه‌ی گشتی ده‌رمان له كوردستان ده‌داته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌ڵێت حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی زاره‌كی پیشان داوه و چاوه‌ڕێی نووسراوی فه‌رمین بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌زگه‌یه .
دكتۆر خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی هاورده‌كردنی ده‌رمان له‌ڕووی نرخ و كوالێتییه‌وه، پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ دامه‌زرادنی ده‌زگه‌ی گشتی ده‌رمان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه و چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمین بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگه‌یه .
ئه‌و ڕوونیشی ده‌كاته‌وه ئه‌و ده‌زگه‌یه سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت و كاری دابه‌شكردن و هاورده‌كردنی ده‌رمان ده‌بێت له ڕووی نرخ و كواڵێتییه‌وه و ئامانج لێی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌رمانه.
خاڵس قادر ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه له چوارچێوه‌ی ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم دایده‌نێت، ده‌زگه‌كه رێنوێنییه‌كان به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر گوتی، كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌توانن پشكیان هه‌بێت له‌و ده‌زگه‌یه به ڕێژه‌ی 49% و نزیكه‌ی 150 كۆمپانیای تایبه‌تی هاورده‌كردنی ده‌رمان هه‌ن له كوردستان .
ئێسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی پێك هێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له گرنگی و بایه‌خی ئه‌و ده‌زگه‌یه و دواتر وه‌ڵامی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ده‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌مه.
هێمن ڕه‌فیق