ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، رووداوێكی هاتوچۆیه كه له‌میانه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له كۆماری ته‌ته‌رستان روو ده‌دات.
ئاژانسه‌كانی دهنگوباسی رووسیا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و كچه‌ی له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هاووڵاتیی رووسیایه و ته‌مه‌نی 22 ساڵه، كه ده‌بێته قوربانیی رووداوێكی هاتوچۆ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه په‌خشی راسته‌وخۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "ڤكۆنتاكتی"ی كردبووه‌وه.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان رایان گه‌یاند، ئه‌و رووداوه رۆژی پێنجشه‌می رابردوو رێكه‌وتی 23ی ئادار/ مارس رووی داوه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كچه‌كه كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ده‌ست داوه و خۆی به پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا كێشاوه.