خێر و به‌ره‌كه‌ت رووی له‌م ماڵه‌ كرد

:: AM:11:32:25/03/2017 ‌
له‌ كاتی چاڵكردن له‌ یه‌كێك له‌ ژووره‌كانی خانووه‌كه‌ی، هاونیشتمانییه‌كی فڕه‌نسی كۆمه‌ڵێك زێڕ و گه‌نجینه‌ی دۆزییه‌وه‌.

له‌ كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك له‌ نهۆمی ژێره‌وه‌ی  خانووه‌كه‌ی، چه‌ند پارچه‌ كانزایه‌كی گرانبه‌های دۆزییه‌وه‌، كه‌ له‌ نێوانیاندا 2968 پارچه‌ زیو و 17 پارچه‌ی زێڕه‌.

وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كراوه‌، ئه‌و پارچانه‌ بۆ ساڵانی 1473-1610 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ نێوانیاندا پارچه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن هه‌یه‌، كه‌ بۆ شاری سڤیلیه‌ی باشووری ئیسپانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هی سه‌روه‌ختی شا فلیپی دووه‌م.

ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕه‌نسا، ناتوانن ئه‌و كانزا و گه‌نجینه‌یه‌ وه‌ربگرن، چونكه‌ له‌ زه‌وییه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خانووی له‌سه‌ر دروست كردووه‌ و موڵكی هه‌ردوو هاوژینه‌كه‌یه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌ پێی یاساكانی فڕه‌نسا، لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، لێوردبوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی به‌های مێژوویی ئه‌و كانزایانه‌ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵان بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ عه‌جیب نێت


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د