بانكی KfWی حكوومی ئه‌ڵمانیا، هه‌ستا به ناردنی نزیكه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به هه‌ڵه بۆ هه‌ژماره‌كانی چوار بانكی تر.
ئاژانسی ده‌نگوباسی "بلومبێرگ"ی ئه‌ڵمانی له زاری بانكه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه، تیمه‌كانی ئه‌و بانكه به خێرایییه‌كی زۆر، هه‌ستاون به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌یان، بۆیه توانیویانه به سه‌ركه‌وتوویی بڕه پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌رپرسانی ئه‌و بانكه روونی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵه‌كه به هۆی چه‌ند كارمه‌ندێكه‌وه بووه نه‌ك به هۆی سیستمی ئه‌لیكترۆنیی بانكه‌كه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، KfW یه‌كه‌م گه‌وره‌ترینی ئه‌و بانكانه‌یه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه خاوه‌نداری ده‌كرێت و به سێیه‌م گه‌وره‌ترین بانكی سه‌رجه‌م وڵاته‌كه، دوای بانكه‌كانی دۆیچه‌وێله و كۆمرتس هه‌ژمار ده‌كرێت، راسته‌وخۆش له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی وڵاته‌كه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی چاودێرییه‌كه‌ی ده‌كرێت.