له كه‌لار 330 خانوو به دوو قیستی جیاواز دروست ده‌كرێن، ئه‌و پڕۆژه‌یه پێشتر له شاره‌زوور بووه و گواستراوه‌ته‌وه سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیان.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی ئادار/مارس، مه‌ریوان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای هێلان ستی تایبه‌ت به دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له لێدوانێكدا به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیارمان داوه پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاره‌زووره‌وه بگوازینه‌وه بۆ كه‌لار.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه پێویستییان به خانوو هه‌یه و له گه‌رمیان گرفتی نیشته‌جێبوون له هه‌موو ناوچه‌یه‌ك زیاتره، چونكه به‌رده‌وام له به‌رفراوانبووندایه، بۆ ئه‌وه‌ش یه‌كه‌ی كارگێڕیی ناوچه‌كه و هاووڵاتییانیش داوایان كردبوو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له گه‌رمیان دروست بكرێ.
"له ئێسته‌دا دابه‌شكردنی فۆرم ده‌ستی پێ كردووه و ژماره‌ی ئه‌و خانووانه‌ی دروست ده‌كرێن، 330 خانووه و به‌نرخی 40 هه‌زار و 500 دۆلار دروست ده‌كرێ و 60%ی قیسته‌كانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌درێ و 40%ی ده‌كرێته قستی درێژ خایه‌ن بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ". مه‌ریوان حه‌سه‌ن وای گوت.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامی شارۆكه‌ی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك یه‌كه كارگێڕییه‌كانی كه‌لار، پێشتر داوامان له یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان كردبوو هه‌وڵ بده‌ن هانی كۆمپانیاكانی نیشته‌جێبوون بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌مان پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن .
له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان، تا ئێسته دوو پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون ئه‌نجام دراون و ئه‌وه‌یش سێیه‌م پڕۆژه‌یه ره‌زامه‌ندی بۆ وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به قیستی درێژ خایه‌ن خانوو دروست بكات بۆ هاووڵاتییان.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی