بڕیارە سبەی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئەو گەڵاڵەیەی وەک نەخشەڕێگەی یەکێتی لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە پەسند کرا، کۆ ببێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 25ی ئادار/مارس، له‌تیف نیروه‌یی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بە میدیاکانی راگەیاند، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی ناوەند بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نەخشەڕێگەی یەکێتی کۆ ببیتەوە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، سبه‌ی سه‌عات 10 و 30 خولەکی بەیانی، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌هۆڵی مه‌كته‌بی سیاسی كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی نه‌خشه رێگەكهی یه‌كێتی به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه.
دووپاتیشی دەکاتەوە، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له‌باره‌ی ورده‌كاری چۆنێتی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه رێگەكه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان مشتومڕێكی رژد بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت.
پێشتر ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەبێ بەشداری بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی دەنگیان لەسەر پڕۆژەکەدا و تیایدا جەخت لەسەر پتەوکردنی پێوەندییە ستراتیژییەکەی نێوان یەکیتی و پارتی کردەوە و بڕیار درا شاندێکی ئەو حزبە لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.