دوبەی بەشێک لە گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی وزەی پاک دەکاتەوە

:: PM:04:46:25/03/2017 ‌
کۆمپانیایەکی حکومی دوبەی بەمزووانە بەشێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە خۆر دەکاتەوە و ئەو بەشەش توانای بەرهەمهێنانی ٢٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە. پڕۆژەکە مانگێک بەر لە وادەی کۆتایی دەکرێتەوە.

سەعید محەمەد تایەر بەڕێوەبەری وزەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئاشکرای کرد پڕۆژەکە کە بە گوژمەی ٣٢٧ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، لە بیابان بنیات نراوە.

ئەو باسی لەوەش کرد کە کۆمپانیای ئاو و کارەبای دوبەی هەر کیلۆواتێک لەو کارەبایە بە 5.6 سەنت دەکڕێت.

دوبەی لە بەرنامەی دایە تا ساڵی ٢٠٣٠ توانای بەرهەمهێنان لەو پڕۆژەیە بۆ پێنج هەزار مێگاوات بەرز بکاتەوە و ئەو پلانەش لە پێناو ئەوە دێت ،  چیتر لە بەرهەمهێنانی کارەبادا سوود لە گازی سروشتی وەرنەگیرێت.

دوبەی لە بەرهەمهێنانی کاربا پشت بە گازی سروشتی دەبەستێت. وزەی پشتئەستوور بە تیشکی خۆر بە پاکترین وزە هەژمار دەکرێت کە هیچ زیانێک بە سروشت ناگەیەنێت.

سەرچاوە/مێهر نیوز


وشە - سلێمان تاشان