جمكێكی مەیموونی لیمۆر لە نەمسا لە دایك بوو

:: PM:07:23:25/03/2017 ‌

لە باخچەی ئاژەڵانی شۆنبرۆنی ڤیێنای پایتەختی نەمسا، مەیموونێكی جۆری لیمۆر، جمكێكی بوو.

لە بەیاننامەیەكدا، باخچەی ناوبراو، ئاماژەی بەوە كردووە كە شەممەی رابردوو ئەو  جمكە لە دایك بووە و تا شەش مانگ لە قۆناغی شیرخواردندا دەبن، كە ئەوانی تر یارمەتیی دایكەكە دەدەن بۆ چاودێریكردن و بەخێوكردنی.

هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە كە مەیموونی لیمۆر، كە لە مەدەغشقەرەوە لەنگەر دەگرن و سەرهەڵدەدەن، لە تیرەی ناوسراوی ئەو جۆرەن كە شێوەی هەڵقە هەڵقەی ڕەشوسپی دەدەن.

داگمار شراتەری بەڕێوەبەری باخچەكە، روونی كردووەتەوە كە هەموو ساڵێك لە بەهاراندا، ئەو جۆرەی مەیموونی لیمۆر، یەكەم تیرەن كە نەوەی نوێ دەخەنەوە، مێیەكانیش دیكەیش لە قۆناغی سكپڕیدان و بەم زووانە دەزێن.

باخچەكە ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە دایكانەی مەیموونەكان، ئەو بێچووانە لە رۆژانی یەكەمدا لەسەر سكیان هەڵدەگرن و دواتر بۆ سەر پشتیان دەیانگوازنەوە.

ئاماژەیان بەوەیش كردووە، مەیموونی لیمۆر، ژمارەیان بە ڕێژەی 1/4 كەمی كردووە لە ماوەی 25 ساڵی كۆتاییدا، ئەوەیش بە هۆكارگەلێكەوەیە، كە لە پێشیانەوە نەمانی دارستانەكانە.

سەرچاوە/ رۆیتەرز.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د