سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر هه‌شت كۆمپانیای تری ڕووسی سه‌پاندووه و ناوه‌كانیشی ئاشكرا كردوون، هۆكاری سزادانیشیان بۆ فرۆشتنی چه‌ك به ئێران و كۆریای باكور و سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی دا، ئه‌و سزایانه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌و گه‌مارۆ ئابوورییانه نییه كه له 2014ه‌وه ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ر ڕووسیا به هۆی داگیركردنی نیمچه دوورگه‌ی كرێما.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، ئه‌و كۆمپانیا ڕووسییانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، بریتین له "رووسبۆرن ئێكسپۆرتد، كۆمه‌ڵه‌ی ئافیا ئێكسپۆرت، نووسینگه‌ی دیزاین و دروستكردنی ئامێره‌كان، بازلت، په‌یمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئۆلیانۆڤسك، سه‌نته‌ری مه‌شقی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له "ئۆرال"، ئه‌كادیمیای هێزی ئاسمانی جكۆفسكی و گاگارین و كارگه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌كان 15". خراونه‌ته لیستی ئه‌و 30 كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌ی كه دوێنێ واشنتن به‌هۆی هاوكاری ئێران و كۆریای باكور و سووریا ته‌نیا ژماره‌ی كۆمپانیاكانی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی دا كه خراونه‌ته لیستی سزادراوانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، سزای به‌سه‌ر 30 كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی سه‌رمایه‌دار له 10 وڵاتی جیاجیا سه‌پاندووه، به‌گوێره‌ی یاسای ڕێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ك.
هۆكاری سزادانی ئه‌و 30 كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره بۆ پێدانی زانیاری و نهێنی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی به ئێران و فرۆشتنی چه‌ك به سووریا و كۆریای باكور ده‌گه‌ڕێته‌وه.