به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبنییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ل هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ل هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌ش هه‌شت پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.