به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به ئامانجی سه‌ركۆنه‌كردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر هه‌ژمار نه‌كردنی زمانی كوردی، به سه‌دان مامۆستا و قوتابی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خۆپێشاندانیان ساز كرد و داوا ده‌كه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سۆران جه‌لال قه‌ره‌نی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی خه‌ڵك به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به سه‌دان مامۆستا و قوتابی و چالاكی ڕێكخراوه‌كان و شاره‌زای زمانی كوردی، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گرد بوونه‌وه و زیاتر له 500 كه‌س ده‌بووین و به‌شداری ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌مان كرد.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ده‌خوێنینه‌وه و ڕاده‌ستی خوێندنی باڵای ده‌كه‌ین، تا چاو به بڕیاره‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ژمار نه‌كردنی زمانی خوێندن بخشێنێته‌وه و بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به"وشه"ی گوت، ئه‌و بڕیاره په‌له‌ی تێدا كراوه و بێ ڕاوێژكردن بووه به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌كادیمیای كوردی و په‌رله‌مانی كوردستان و پسپۆڕان و شاره‌زایان.
ئاماژه‌ی دا، ئێمه وه‌ك زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵوێستمان ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر بكرێ و له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی زمانی كوردی و شاره‌زایان كۆڕ و كۆنفڕانسی له‌سه‌ر ببه‌سترێ تا میكانیزمێكی گونجاو بدۆزرێته‌وه، نه‌ك بێ وه‌رگرتنی بۆچوونی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و خه‌ڵكانی پسپۆڕ له‌و بواره بڕیارێكی له‌م چه‌شنه ده‌ربكرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیارێكی ده‌ركرد و تێیدا بۆ وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، كۆ نمره‌ی وانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌ژمار ناكرێن، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی توندی لێ كه‌وته‌وه و خه‌ڵكێك ئه‌م بڕیاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانی ده‌وڵه‌مه‌ند و خوێندنگه تایبه‌ته‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، كه ته‌نیا به زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنن، به‌شێكی تریش بڕیاره به بڕیاری سه‌رده‌می به‌عس ده‌چوێنن كه هیچ حیسابێكی بۆ وانه‌ی زمانی كوردی نه‌ده‌كرد.
هه‌ولێر/هێمن ڕه‌فیق