په‌رله‌مانتارێكی ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان له سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئێسته له ناوچه‌كه‌ن زۆرینه‌یان دژی سه‌ربه‌خۆیین و ڕێگری له دابه‌شبوونی خاكی سووریا ده‌كه‌ن و خۆیان سه‌ربه‌خۆیییان ناوێ.
ئالان به‌كر په‌رله‌مانتاری ڕژێمی ئه‌سه‌د و نوێنه‌ری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب له په‌رله‌مانی رژێمی به‌عسی سووریا له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، كورده‌كان له سه‌ره‌تا و كۆتادا هاووڵاتیی سووریا‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌مانه ئه‌وانیش هه‌یانه، ئه‌وان به‌شێكی بنه‌ڕه‌تین له كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا و زۆرینه‌یان نایانه‌وێ جیا ببنه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی چۆن دیمه‌شق ڕووبه‌ڕووی كورده‌كان ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، هیچ پێویست ناكات دیمه‌شق ڕووبه‌ڕووی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان ببێته‌وه، چونكه ئه‌وان خۆیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ده‌بنه‌وه و سه‌ربه‌خۆیییان ناوێ، به‌شێكیان هاتنه‌وه حه‌سه‌كه و باره‌گای سه‌ربازییان دانا و ده‌ستیان به كێشه دروستكردن كرد، به‌ڵام كورده‌كان خۆیان دژیان وه‌ستانه‌وه و شوێنه‌كانیان داخستن.
ئه‌و قسانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئه‌سه‌د له كاتێكدایه پێشتر ساڵح موسلیم و ئاسیا عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكانی په‌یه‌ده به توندی دژی جیابوونه‌وه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان له سووریا لێدوانیان داوه و له‌میانه‌ی چه‌ندان چاوپێكه‌وتنی میدیایی، ئه‌وان هێزه‌كانی یه‌په‌گه به پارێزه‌ری خاكی سووریا و یه‌كگرتووی سووریا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد نییه و ده‌یانه‌وێ له‌ژێر ده‌ستی دیمه‌شق بمێننه‌وه. هاوكات دوای كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش له ڕۆژئاوا كه ده‌یانه‌وێ كورد به مافه‌كانی خۆی بگات، وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی ده‌كات، په‌یه‌ده و چه‌كداره‌كانی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و سه‌رجه‌می باره‌گاكانیان داخستن.