مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانی، رۆشنبیری و ئه‌دیب و زمانه‌وانی كورد، له 26/3/2001 له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا تیرۆر كرا و ئه‌مڕۆ 16 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنیدا تێده‌په‌ڕێت.
محه‌مه‌د جه‌میل مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌وره كه به مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانی ناسراوه، له 21ـی ته‌مووزی 1913 له گوندی فرقانی ناوچه‌ی له‌یلانی پارێزگای كه‌ركووك له دایك بووه، له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی و چه‌ند زانایه‌كی تری ئاینی وانه ئاینییه‌كانی خوێندووه و له‌و بواره‌دا بڕوانامه‌یان پێی به‌خشیوه، دواتر له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب، مێژوو، زمان و بواری رووناكبیری به گشتی، ساڵانێكی زۆر له كاردا بوو، به‌ده‌ر له‌وه له ژیانی سیاسی دانه‌بڕاوه و له حزبه‌كانی هیوا و دواتر پارتی دیموكراتی كوردستاندا بووه و به‌شداریی شۆڕشی ئه‌یلوولیشی كردووه.
مه‌لا جه‌میل له 1964 تا 1979 له ئێران بووه و وه‌ك نووسه‌ر و وه‌رگێڕ له به‌شی كوردی رادیۆی تاران كاری كردووه. له 1980ـدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌غدا و بووه‌ته ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاریی كورد و چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و مێژوویی و ئه‌ده‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ناوبراو زۆر به باشی شاره‌زای زمانه‌كانی فارسی، توركی و عه‌ره‌بی بووه، شه‌ره‌فنامه‌ی بۆ عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه، هه‌روه‌ها كتێبی مێژووی سلێمانی – ئه‌مین زه‌كی به‌گی وه‌رگێراوه.
له به‌ره‌به‌یانی 26/3/2001 له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له به‌غدا، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه تیرۆر كرا.