بانكی رافیدەین، بڕیاری دا قەرز بە پزیشكانیش بدات كە بڕەكەی تا 75 ملیۆن دینار هەڵدەكشێ و بۆ پێنج ساڵە، لەگەڵ ئەوەیشدا مەرجەكانی پێدانی قەرزی راگەیاند.
نووسینگەی راگەیاندنی بانكەكە، رای گەیاندووە كە ئەو قەرزە بە پزیشكان، پزیشكانی ددان و ڤێرتێرنەری و دهرمانسازی دەدرێت، لە نێوان 25 تا 75 ملیۆن دینارە و بەم مەرجانە دەدرێت:
-قەرزی 25 ملیۆن دیناری، بە گرەنتی فەرمانبەری و نۆڕینگە، یان دەرمانحانە و كەفیل دەبێت، ئەگەر فەرمانبەر نەبێ، دەبێ تۆماری خانووبەرە ژێردەست بخات.
- قەرزی 25 تا 40 ملیۆن، بە گرەنتی فەرمانبەری و نۆڕینگە یان دەرمانخانە، لەگەڵ دوو كەفیل، ئەگەر فەرمانبەر نەبێ، دەبێ تۆماری خانووبەرە ژێردەست بخات.
- قەرزی 40 تا 75 ملیۆنی، بە گرەنتی پشتبەست و تاپۆی خانووبەرە كە نرخەكەی لە 90 ملیۆن كەمتر نەبێ.
-پێوییستە قەرزوەرگر، خاوەنی نۆڕینگە یان دەرمانخانە بێ لەگەڵ مۆڵەتی فەرمی سەندیكای پزیشكان، یان دەرمانخانەكان، لەگەڵ بوونی ناسنامەی سەندیكا، نوێكراوە بۆ 2017.
- گرێبەستی بەكرێگرتنی نۆڕینگە، یان دەرمانخانە.
- سەرژمێری كەلوپەلەكانی نێو نۆڕینگەكەی بكات لەگەڵ لیستی پێویستییەكانی نۆڕینگە یان دەرمانخانە، بە چاپكراوی كۆمپیوتەری.
- ماوەی قەرزەكە پێنج ساڵە، لەگەڵ ئەوەی (ساڵی یەكەم پارەكە بە سوودی مانگانە دەداتەوە)، دانەوەی قستەكە بە مانگانە، لە ساڵی دووەمەوە دەست پێ دەكات.
- لە باری دواكەوتنی قەرزدانەوە، سەندیكا ئاگەدار دەكرێتەوە و رێكاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی قەرز بە پێی یاسا.
- داواكردن لە رێی لقەكانی كارگێڕیی گشتی/ بەشی دڵنیایی بانكی، لەگەڵ بەڵگە و پێویستییە یاسایییەكان دەبێ بۆ وەرگرتنی قەرز.
- ناتوانیت موڵكداری قەرزەكە بۆ كەسێكی تر بگوازیتەوە، تا ئەو كاتەی هەموو قەرزەكە و سوودەكەی نەدەیت.
- خواستیاری قەرزوەرگر لە پزیشكان و دەرمانسازان، بە پێشكەشكردنی بەڵێننامە و چەسپێنراو لەلایەن بەشی یاسایی كارگێڕیی گشتی، یان هۆبەی ماف و یاسا لە نووسینگەی نوێنەرەكان.