شەكیرا و پیكێ بەشداریی ئاهەنگی هاوسەرگیری میسی ناكەن

:: AM:11:51:26/03/2017 ‌

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گیرارد پیكێ و شەكیرای هاوسەری بەشداریی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی لیۆنێل میسی و ئەنتۆنێلا ناكەن كە بڕیارە رۆژی 24ی حوزەیران (مانگی شەش)ی داهاتوو لە شاری رۆزاریۆی ئەرجەنتین بێتە ئەنجامدان.

رۆژنامەی (باییس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: شەكیرا داوەتنامەی میسی و ئەنتۆنێلا قبووڵ ناكات بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییان بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوانی لەگەڵ ئەنتۆنێلادا.

لەو ئاهەنگەدا كە لە شاری رۆزاریۆی شوێنی لەدایكبوونی میسی بەڕێوە دەچێت، بەشی زۆری ئەندامان و یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئامادە دەبن كە شیمانە دەكرێ زیاتر لە 600 كەسایەتی ناودار و وەرزشوان لەسەتاسەری جیهان ئامادەی ئاهەنگەكەبن.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە كە پیكێ تاكە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت لە ئاهەنگەكەدا بەشدارنابێت بەهۆی ئەوەی كە شەكیرای خێزانی پەیوەندی لەگەڵ ئەنتۆنێلای دەزگیرانی میسی باش نییە.

ئاهەنگەكە لە رۆژی 24ی حوزەیرانی داهاتو لە كەنیسەیەكی شاری رۆساریۆ بەڕێوە دەچێت كە 300 كم لە شاری بۆینس ئایرسی پایەتەختی وڵاتی ئەرجەنتین دوورە.

ناكۆكییەكانی نێوان شەكیرا و ئەنتۆنێلا بۆ ساڵی 2010 دەگەڕێتەوە كە ئەو كات رووبەڕووی یەكتر ببوونەوە و چەندان قسەی ناشیرینشیان ئاراستەی یەكتر كردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م