بێڵ نەشتەرگەری جوانكاری بۆ شوێنێكی گرینگی ئەنجام دەدات

:: PM:12:10:26/03/2017 ‌

گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە سنوورێك بۆ هەڵوەرینی قژی دابنێت و دوای كۆتاهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزە نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ ئەنجام بدات.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: بێڵ بڕیاریداوە لەگەڵ كۆتاهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزە نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ ئەنجام بدات دوای ئەوەی هەستی كردووە تاڵەكانی قژی لاواز بوونە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بێڵ بەهۆی هەڵوەرینی قژییەوە تووشی دۆخێكی دەروونی خراپ بووەتەوە و دەیەوێ سنوورێك بۆ رووتانەوەی قژی دابنێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بێڵ لەگەڵ هاوڕێكەی لە هەڵبژاردەی ویڵز جۆ لیدلی یاریزانی یانەی كریستیان پاڵاس لە یەكێك لە نۆرینە پزیشكییەكانی شاری كاردیف كاتێكی دیاری كردووە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە و وادەكەش لە دوای كۆتاهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەوەیە.

جێی باسە واین رۆنی ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیزی و یانەی مانچستەر یونایتد پێشتر هەمان نەشتەرگەری چاندنەوەی قژی لەشاری لەندەن ئەنجامدابوو دوای ئەوەی قژی بەتەواوی هەڵوەریبوو.








وشە - ئامانج ئه‌كره‌م