حكوومەت كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی بەفەرمی راگەیاند

:: PM:12:40:22/04/2022 ‌
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئێستە ئەو داهاتەی لە هەرێمی كوردستان هەیە 88%ـی بۆ مووچە دابین دەكرێت و بۆ دابەشكردنی مووچەش چاوەروانی راپۆرتی وەزارەتی دارایین.

ئەمرۆ هەینی 22ـی نیسان، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئەو داهاتەی لە هەرێمی كوردستان هەیە 88%ـی بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج دەكرێ‌.

زیاتر گوتی، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان چاوەروانی راپۆرتی وەزارەتی دارایین، هەركاتێك پارەی پێویست هەبوو ئەو كاتە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە.

باسی لەوەش كرد، گرفتی دارایی و گرفتی كۆكردنەوەی داهاتمان هەیە، لە ئێستە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین دواین داتامان پێ‌ بدەن لەسەر داهاتی هەرێمی كوردستان.

 لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچە كە پێش جەژن دەبێت یان دوای جەژن، گوتەبێژی حكوومەت گوتی،" چاوەروانی راپۆرتی كۆتایین بۆیە ئەو كات بریار دەدەین".






وشە - رامیار جەواد