چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه بوونه‌ته هۆی سه‌رسڕمانی هه‌مووان، چونكه به‌ڵگه‌نامه‌كان باس له پرۆژه‌یه‌كی نهێنی واشنتن ده‌كه‌ن، تا چه‌كی ئه‌تۆمی و وێرانكه‌ر بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مانگ به‌كاربهێنێت، هه‌رچه‌نده له ڕۆژانی ڕابردوو باس له‌وه كرا كه به ته‌قاندنه‌وه‌ی مانگ ده‌توانرێ كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له تێكچوون ڕزگار بكرێت، به‌ڵام پرۆژه و پلانه نهێنییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و ئامانجه نییه و بگره ویستوویانه پلان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مانگ بۆ مه‌به‌ست و ده‌سكه‌وتێكی تایبه‌تی ئه‌نجام بده‌ن كه له به‌ڵگه‌كان به وردی ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
پرۆژه‌كه‌ی پنتاگۆن به ناوی "
ئه‌ی ئه‌ی تی ئای پی"یه كه به پرۆگرامی ناسینی هه‌ڕه‌شه‌ی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نرێت، بۆ لێكۆڵینه‌وه و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ به‌رگریكردن له زه‌وی و وه‌ستانه‌وه به ڕووی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به سه‌دان ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردووه و چه‌ندان بیرۆكه و بیردۆزیش خراوه‌ته ڕوو، تا له ئه‌گه‌ری هاتنی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بیخه‌نه گه‌ڕ و بتوانن به‌رگری له زه‌وی به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه دزه‌یان پێكراوه و پێگه‌ی ڤایسی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئامانج و كاره‌كانی ئه‌و پرۆگرامه گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار لاپه‌ڕه و به سه‌دان ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه و گرێبه‌ست و تیۆر باسیان لێوه‌كراوه، ئه‌وه‌یشی كه شاراوه بووه و له ژێر په‌رده‌ی پلاندانان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان كاری له‌سه‌ر كراوه، بریتییه له پلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی مانگ و دروستكردنی چاڵێكی یه‌كجار فره‌وان و قووڵ له‌سه‌ر ڕووی مانگ دا.
پرۆژه‌كه له ماوه‌ی 2007 تا 2012 كاری له‌سه‌ر كراوه و پێنج ساڵ دوای ئه‌وه زانیاری له‌سه‌ر پرۆگرامه‌كه گه‌یشتووه‌ته میدیاكان واته له 2017، به‌ڵام دیوه شاراوه‌كه‌ی پرۆژه‌كه ئێسته په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و به چڕی باسی لێوه ده‌كرێت. بۆ یه‌كه‌مجاریش لویس ئه‌لیزۆندۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پرۆگرامه نهێنییه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پاش ده‌ستكێشانه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی، بۆ میدیاكان قسه‌ی كرد و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه نهێنییه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی دركاند.
له نێو ئه‌و 16 هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه كه سه‌دان دیكۆمێنتی جۆراوجۆر پێكده‌هێنن، 51 دیكۆمێنتیان باس له دروستكردنی ته‌كنه‌لۆجیای زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتووتر ده‌كه‌ن، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌یشی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بواره كردووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناویان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كان نییه و به ته‌واوی ناسنامه‌یان به شاراوه‌یی هێلراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست نه‌بێت و كه‌س زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و زانایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌زانێت، كه له‌و پرۆژه نهێنییه كاریان كردووه، یان كار ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی پلانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر مانگ و ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له‌و كاره له یه‌كێك له به‌ڵگه‌كان هاتووه، كه به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان جۆره كانزایه‌كی زۆر به‌هێزتر له پۆڵا له ناخی مانگ بوونی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێز و خۆڕاگره، به‌ڵام كێشه‌ی 100 هه‌زار جار له پۆڵا سووكتره، بۆیه پێویسته له ڕێی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی چاڵێكی گه‌وره و یه‌كجار قووڵ له‌سه‌ر ڕووی مانگ دروست بكرێ، تا ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی بگات به ناخی مانگ و ئه‌و جۆره كانزایه ده‌ربهێنێت و بۆ سه‌ر زه‌وی بگوێزێته‌وه و كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت، چونكه ده‌سكه‌وتنی ئه‌و جۆره كانزایه ده‌بێته مه‌زنترین شۆڕش له بواری ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتنی ئامێر و بزوێنه‌ره‌كان و دروستكردنی فڕۆكه و مووشه‌كه‌كان.
واته پلانه‌كه به‌وشێوه‌یه نییه، كه له‌سه‌ر زه‌ویییه‌وه مووشه‌كێكی ئه‌تۆمی یان چه‌ندان مووشه‌ك ئاراسته‌ی مانگ بكرێن، به‌ڵكو واشنتن ویستوویه‌تی كه له‌سه‌ر مانگ سه‌ره‌تا تونێڵێك دروست بكات به‌ره‌و قووڵایی ناخی مانگ بڕوات، پاشان بۆمبی ئه‌تۆمی له ڕێی ئه‌و تونێڵه‌وه بۆ قووڵایی ناخی مانگ بگوێزێته‌وه و ئنجا فه‌رمانی ته‌قینه‌وه به‌و بۆمبانه بكات و به‌مشێوه‌یه به ئامانجه‌كه‌ی بگات و ئه‌و جۆره كانزا سه‌رسوڕهێنه‌ر و سیحرییه‌ی ده‌ست بكه‌وێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی به‌رگری پێویستی به دروستكردنی ته‌كنه‌لۆجیای زۆر به‌هێزتر و ئامێری نوێتر بووه، تا ئه‌و تونێله دروست بكات، بۆیه گرێبه‌ستێكی به بڕی 10 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "بی ئه‌ی ئه‌ی ئێس ئێس" واژوو كردووه، كه له‌لایه‌ن رۆبێرت بیگلۆی هاوڕێی تایبه‌تی سیناتۆری كۆچكردوو هاری رید به‌ڕێوه ده‌برێت، سیناتۆر هاری ریدیش سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه بووه، به گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یش كۆمپانیاكه به‌رپرس بووه له لێكۆڵینه‌وه بۆ دروستكردنی ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێری پێشكه‌وتووی تایبه‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه.