ئیلزابێست ڕێزی لە وەزیرێك گرت بە هۆی رزگاكردنی پۆلیسێكەوە

:: PM:12:29:26/03/2017 ‌

نووسینگەی سەرۆك وەزیری بەریتانیا بڵاوی كردەوە، كە شاژن ئیلیزابێست ڕێزی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە گرتووە بە هۆی ئەوەی هەوڵی رزگاركردنی ژیانی ئەفسەرێكی پۆلیس داوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیری بەریتانیا رای گەیاندووە كە شاژنی بەریتانیا، رێزی لە تۆبیاس ئیلوود، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە گرتووە كە هەوڵی رزگاركردنی ئەفسەرێكی پۆلیسی داوە، لەو كاتەی هێرشەكە كرایە سەر پەرلەمانی بەریتانیا.

ئەو وەزیرە كە پێشتر لە سوپای بەریتانیا ئەفسەر بووە، لە هێرشەكەی چوارشەمی رابردوو بە دەموچاوی خوێناوییەوە دەركەوت و هەوڵی رزگاركردنی پۆلیسێكی دا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو و لەو هێرشەی خالید مەسعوود، بووە یەكێك لە چوار قوربانییەكە.

ئەو كەسە، بە ئۆتۆمبێلەكەی بەسەر پردێكدا گوزەری كرد، دواتر گەیشتە دەروازەی پەرلەمان كە چەقۆیشی پێ بوو، دواتر ئەفسەرێكی پۆلیس ئەو هێرشبەرانەی كوشت بە دەستڕێژی فیشەك. دواتر داعش، بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند.

لە ساڵی 2015ـیش هێرشێكی تری توندڕەوی كرایە سەر بەریتانیا و 52 كەس كوژرا.

سەرچاوە/ رۆیتەرز.


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د