له ئێسته‌دا فیلمى سینه‌مایی "هیوا" له سیناریۆ و ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند سه‌ردار خه‌لیل، به‌شداری له فێستیڤاڵێكى هونه‌رى كردووه له ڕۆمانیا و شانبه‌شانى فیلمه به‌شداربووه‌كان له وڵاتان، بووه‌ته خاوه‌ن خه‌ڵاتى باشترین فیلم.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌رهێنه‌رى ناوبراو به"وشه"ى راگه‌یاند: له‌م ڕۆژانه فیلمى "هیوا" یا فیلمى سه‌ماى ئه‌سپه‌كان The Dance Of The Horses كه له كوردستان ناوى هیوایه و له فێستیڤاڵه‌كانى ده‌ره‌وه به‌سه‌ماى ئه‌سپه‌كان ناوبانگى ده‌ركردووه، له وڵاتى ڕۆمانیا به‌شداری له فێستیڤاڵێكى هونه‌رى كردووه به‌به‌شدارى چه‌ندان فیلمى جیهانى به‌ناوى فێستیڤاڵى12 months international film festival، دوێنێ ڕۆژى شه‌موو له‌كاتى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كان له ڕۆمانیا، بوو به‌خاوه‌ن خه‌ڵاتى باشترین فیلم كه بۆ جارى سێیه‌مه ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێ. ئه‌و فیلمه به‌رهه‌مى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سینه‌مای سلێمانییه و ساڵى 2014 بۆ 2015 به‌رهه‌م هاتووه و ماوه‌كه‌ى 81 خوله‌كه .
چیرۆكى ئه‌و فیلمه له چیرۆكێكى ڕاسته‌قینه وه‌رگیراوه كه باس له كۆتاهاتنى جه‌نگ و تێكشانى هێزه‌كان ده‌كات له نێوان كورد و عه‌ره‌ب له ساڵى 1991، مه‌به‌ست له ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ى گه‌لى كورد، باس له‌و جه‌نگه ده‌كات كه به‌درێژایی مێژووى كورد و عه‌ره‌ب به‌زۆر به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت به‌هۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه و سیاسه‌تى وڵاته زڵهێزه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و فیلمه بریتین له هونه‌رمه‌ندان عومه‌ر دڵپاك و نزار سه‌لامى و ژیان ئیبراهیم و كاوه قادر و سۆلین دڵپاك و عه‌بدولڕه‌زاق كه ئه‌كته‌رێكى عێراقییه، له‌گه‌ڵ جه‌زا محه‌مه‌د و زاهیر عه‌لى، ئه‌و فیلمه به‌كامێراى رید وێنه‌ى گیراوه و ستافى پشت كامێرا ئه‌وروپی و كوردن، له كوردستان وێنه‌ى گیراوه و نزیكه‌ى 200 كۆمبارس به‌شدارن تێیدا .
شایه‌نى باسه ئه‌و فیلمه له وڵاتى ئیسپانیا به‌شدارى له فێستیڤاڵێكى هونه‌رى كردووه به‌ناوى NODENTITY-international Action Film Festival Spain و دوو خه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ریه‌ك له خه‌ڵاته‌كانى باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین به‌رهه‌مى پێ به‌خشراوه. دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئاوات عوسمان بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كان، له زۆرێك له فێستیڤاڵه‌كان له به‌شى پێشبڕكێ وه‌رگیراوه و كارى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامه به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى