خێزانێك گەورەترین ئاڵای كوردستانیان دروست كرد

:: PM:03:26:22/10/2016 ‌

بەمەبەستی پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان و پێشمەرگە، لە شارۆكەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، پیاوێك بە هاوكاری هاوسەرەكەی ئاڵای كوردستانیان دروست كردووە، درێژی ئاڵاكە 20 مەترە و پانیی سێ مەتر و نیوە.

هەژار ئێدلبی بەرپرسی رێكخراوی "وار" بۆ پاراستنی ژینگە لە سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، وەك پاڵپشتییەك بۆ پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی كوردستان، لەگەڵ هاوسەرەكەم بڕیارمان دا ئاڵای پیرۆزی كوردستان دروست بكەین.

ئەو بارودۆخە ناهەموارەی بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە و بەرگریی هێزەكانی پێشمەرگە لە خاكی كوردستان دژ بە تیرۆرستانی داعش، وای كردووە خەڵك ئینتیمایان بەرامبەر پێشمەرگە و ئاڵای كوردستان زیاتر بێت.

ئێدلبی روونی دەكاتەوە، دروستكردنی ئاڵاكە تەواو بووە، دەستخۆشی لە هاوسەرەكەی دەكات لەبەر ئەوەی هاوكاری بوە لە دروستكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ئامادەین ئەم ئاڵایە بدەین بە هەموو كەس و لایەنێك كە بۆ بەشداریی لە چالاكییەكانیان بەكاری بهێنن.

رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە لە ساڵی 2013 دامەزراوە. دوو ساڵ وەك چالاكترین رێكخراوی سنووری پارێزگای هەولێر خەڵاتی رێزلێنان پێ‌ بەخشراوە و لە سەر ئاستی كوردستان خەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكانی وەرگرتووە، بێجگە لە خەڵاتی وەزیری ژینگە و بەم دواییەش خەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریان پێ دراوە.

سۆران – موڕشید برادۆستی




















وشە - هیدایه‌ت جان