باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌لى كار بۆ خوازیاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت له ناوه‌نده‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خوازیاری كارن، هه‌لێكى نوێ و دڵخۆشكه‌ریان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ده‌توانیت بۆ كونسوڵخانه‌كان یان باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا كار بكه‌یت.
له به‌شێكى هه‌واڵه‌كه هاتووه، ماڵپه‌ڕێكی نوێمان كردووه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندان، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه بكه و زانیاری زیاتر وه‌ربگره له‌باره‌ی ئه‌و هه‌لی كارانه‌ی له ئێسته‌دا به‌ناونیشانى http://bit.ly/2mBN4EK ده‌بێت هه‌موو داواكارییه‌كان له ڕێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌یه و له‌ڕێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه پێشكه‌ش بكرێن.
له كۆتای هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، داواكاران له دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و هه‌لی كارانه‌ی بوونیان هه‌یه، له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه دڵنیا ده‌كرێنه‌وه كه داواكارییه‌كه‌یان گه‌یشتووه.