لە ئینگلتەرا یه‌كه‌م كارتی سوور به رووی یاریزانێك به‌رز كراوه‌ته‌وه و ناوی چووه‌ته‌وه مێژووه‌وه.
رووداوه كاتێك بووه، یاریزان "لی تود" لە یانەی 'کروس فارم' لە بەرانبەر یانەی 'تاونتون ئەیست واندریرز' یارییان هه‌بوو، کاتێک ناوبژیوانی یارییەکە، فیکەی دەستپێکردنی یارییه‌كه لێده‌دات، یاریزانی "لی تود" بە ناوبژیوانه‌كه ده‌ڵێت:"بە نەفرەت بیت، دەنگی فیکەکەت زۆر بێزارکەرە".
ناوبژیوانه‌كه‌ش گوێی لەم قسانه‌ی یاریزانه‌كه بوو، فیکەی فاوڵی لێدا و کارتی سووری بە روودا بەرز کردەوە، كه تەنیا 2 چرکە بوو یارییه‌كه دەستی پێ کردبوو، یاریزانەکە کارتی سووری وەرگرت و ناوی چووه مێژووه‌وه، ئەم رووداوەش بە خێراترین کارتی سوور، لە مێژووی تۆپی پێدا هەژمار دەکرێت.
فه‌رحان جوبرائیل