پۆلیسى شارى سلێمانى راى گه‌یاند، له‌سه‌ر ڕووداوى خۆكوشتنى ژن و پیاوه‌كه‌ى سلێمانى، بڕیاریان داوه كه خانه‌واده‌كانیان بانگێشتى پۆلیس بكرێن، چونكه تا ئێسته هۆكارى رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌بووه.
ڕۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ژن و پیاوێك له شاری سلێمانی كۆتایان به‌ژیانی خۆیان هێنا و پۆلیسی شاره‌كه‌ش راى گه‌یاند، پیاوه‌كه ژنه‌كه‌ى كوشتووه و دواتریش خۆى كوشتووه، به‌ڵام هۆكارى رووداوه‌كه تا ئێسته دیار نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ى ئادارى 2017 سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێسته ئاشكرا نه‌بووه هۆكارى كوشتنى ژنه‌كه له‌لایه‌ن پیاوه‌كه و دواتر خۆكوشتنى پیاوه‌كه چییه.
زیاتر گوتى، بۆ گه‌یشتن به هۆكارى رووداوه‌كه، پۆلیس بڕیاری داوه سبه‌ی خانه‌واده‌ى ژنه‌كه و پیاوه‌كه بانگێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت پێشتر كێشه‌كانیان له‌باره‌ی چییه‌وه بووه.
گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ره‌تى كرده‌وه هۆكارى رووداوه‌كه پێوه‌ندى به ته‌نگژه‌ى دارایى و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بێت و راى گه‌یاند، ده‌بێت خانه‌واده‌كانیان ئاشكراى بكه‌ن.
پیاوه‌كه له‌دایكبووی 1985 بوو و ژنه‌كه‌شی له‌دایكبووی 1990 بوو. به‌گوته‌ی پۆلیسی شاری سلێمانیش چه‌كێكی جۆری كلاشینكۆف له‌كاتى رووداوه‌كه له ماڵه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.