وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد و به‌پێى بڕیاره‌كانیش، له‌مه‌ودوا هیچ مۆڵه‌تێكى شوێنى نه‌رگه‌له‌كێشان نادرێت و له‌باره‌ى شوێنى تاتۆ و مه‌ساجكردنیش چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ى ئادارى 2017 د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیار دراوه كه نابێت له‌مه‌ودوا هیچ مۆڵه‌تێكی نوێی نێرگه‌له له شوێنه گشتییه‌كانه بدرێت بۆ پاراستنی زیاتری ته‌ندروستی هاووڵاتییان.
وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاندووه، بڕیاری پێویست درا له‌باره‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیی كۆلێرا كه ئێسته له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی تێدایه و داوامان له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كرد هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی زیاتر بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ئه‌و وه‌زیره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ی دا، بڕیار دراوه به دانانی رێنوێنیی پێویست له‌سه‌ر شوێنه‌كانی مه‌ساج و توندوتۆڵكردنی زیاتری رێنوێنییه‌كان. هه‌روه‌ها بڕیاری پێویست درا له‌باره‌ی شوێنی ئه‌نجامدانی تاتۆ.