سبەی "تێگەیشتن لە هەور" لە سەرتاسەری دنیایە

:: PM:03:59:26/03/2017 ‌

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشانگەیەكی تایبەت بە جۆرەكانی هەور لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە بەناوی "تێگەیشتن لە هەور".
 
سبەی دووشەم بەبۆنەی رۆژی كەشناسی جیهانییەوە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی نیاندەرتاڵی پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر، پێشانگەی "تێگەیشتن لە هەور" دەكاتەوە.

لەو پێشانگەیەدا كۆمەڵێك لە دیاردەكانی هەور كە لە هەرێمی كوردستان وێنەیان گیراوە و بەشێوەیەكی فۆتۆگرافی دەخرێنە ڕوو، هەروەها ئامێرەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی كە لە هەرێمی كوردستان كاریان پێ دەكرێت، پیشان دەدرێت .

ساڵانە ئەو یادە لە سەرتاسەری دنیا دەكرێتەوە و بابەتی هەڵبژێردراوی ئەمساڵیش كە لەلایەن رێكخراوی كەشناسی جیهانییەوە هەڵبژێردراوە، بەناوی "تێگەیشتن لە هەور"ە.


وشە - رامیار جەواد