ڤیدیۆ.. بەورێك لە شەقامەكانی سعوودیە دەگەڕێت

:: PM:05:20:26/03/2017 ‌

گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەتەوە، تێیدا دەردەكەوێت كە بەورێك بە نێو شەقامەكانی سعوودییە و لە نێو ئۆتۆمبێلەكاندا دەگەڕێت.
ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بووەتەوە، تێیدا دەردەكەوێت بەورێك (كە جۆرێكی پڵینگە)، لە نێو شەقامەكانی سعوودیەدا دەگەڕێت.
بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە دەبێت ئەو كەسەی خاوەنی بەورەكەیە، سزا بدرێت و لایەنی پێوەندیدار بەخێوكردنی ئەو جۆرەی ئاژەڵان لەو ناوچانەی خەڵكی تێدا دەژیت قەدەغە بكرێت.





وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د