دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەم 26ی ئاداری 2017 ماتۆڕسكیلێك لەشاخی گۆیژەی سلێمانی كەوتە خوارەوە و بەو هۆیەوە پێنج هاووڵاتی برینداربوون.
سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی خۆیەوە ماتۆڕسكیلێك لە شاخی گۆیژەی سلێمانی كەوتە خوارەوە و بەوهۆیەشەوە پێنج كەس بریندار بوو.
زیاتر گوتی، ماتۆرەكە لەجۆری سێ تایە بووە و لە لۆفەكانی شاخی گۆیژە وەرگەڕاوە و ئێستە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
پێشتریش چەندان جاری تر ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكێل لەشاخی گۆیژەی شاری سلێمانی وەرگەڕاون و قوربانی لێ كەوتۆتەوە.