وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاگاداری كەس و كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكاتەوە، لەماوەی هەشت ڕۆژی داهاتوو فۆڕمی بایۆمەتری پڕ بكەنەوە و سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەت بكەن.
ئەمڕۆ یەكشەم فواد عوسمان گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، داوا لە كەس و كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكەین ئەوانەی فۆڕمی بایۆمەترییان پڕ نەكردۆتەوە لە ڕێكەوتی 26ی ئادار تا 4ی نیسان بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم سهردانی بهڕێوهبهرایهتیهكان بكهن.
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال كراوان دەڵێت، پڕكردنەوەی فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان دەبێت و دوا وادە لە ڕێكەوتی 5ی نیسان دەبێت.
لە ڕێكەوتی 10ی تشرینی یهكهمی 2016 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سیستەمی بایۆمەتری ڕاگەیاند و دوا وادەش بریتی بوو لە 1ی ئاداری 2017، تاوەكو ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن مووچە خۆر تۆمار كراون.