منداڵە دەوڵەمەندەكانی نێجیریا

:: PM:03:38:22/10/2016 ‌

خەڵكی نێجیریا بە شێوەیەكی گشتی دەوڵەمەندن و لە دنیادا ناویان هەیە، بەهۆی بوونی ئەو هەموو زێڕەی لە خاكەكەیاندا هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی بوونی چەندان دەوڵەمەند تیایدا، ماوەیەكە منداڵانی ئەو دەوڵەمەندانە دەستیان داوەتە بڵاوكردنەوەی وێنەی كاتی بەسەربردنی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان لە ڕووی سەرفكردنی پارە لە شتی گرانبەها كڕیندا و سەرفكردنی لەپێناو تێركردنی حەزە جەستەیییەكانیاندا.

ئەو منداڵانە لە ڕێگەی پەیجێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە ناوی "منداڵە دەوڵەمەندەكانی نێجیریا"وێنەكانیان بڵاو دەكەنەوە و ماوەیەكە بووەتە بابەتی چەندان ماڵپەڕ و لەنێو خەڵكدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تەماشاكەری وێنەكانیان زیاد دەكات.

لە وێنەكانیاندا گەلێك دیمەنی كاتی وەرزش و دیمەنی ورووژێنەر و وێنەی جەستەی خۆیان بە ڕووتی تێدایە، كە بۆ بڵاوكردنەوە گونجاو نەبوون.

سەرچاوە: دەیلی مەیل
















































وشە - موحسین شابان