لێكۆڵینەوەیەكی ژاپۆنی، دووپاتی دەكاتەوە ئەو كەسانەی لە شەواندا ناچارن هەستن بۆ میزكردن، پێویستیان بەوەیە كە ڕێژەی خوێی سیستمی خواردنیان، كەم بكەنەوە.
ئەو كێشەیە، كە ناوی لێنراوە (میزكردنی شەوانە)، بە شێوەیەكی سەرەكی كار لەسەر ئەو كەسانە دەكاتە كە لە ساڵانی شەستی تەمەنیاندان، ناچاریان دەكات لە خەو راپەڕن و بچن میز بكەن، ئەویش كاریگەریی بەسەریانەوە دەبێت.
لێكۆڵەرەوان، تاقیكردنەوەیان لەسەر 300 كەس ئەنجام داوە، كە ڕێژەی خوێی چێشتیان بۆ كەم كردوونەتەوە و ئەوەیش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی میزكردن.
پزیشكانی بریتانی، ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕێنیشاندانی وابەستەكراو بە سیستمی خۆراكی رێكوپێك، یارمەتیی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەدات.
لێكۆڵەرانی زانكۆ ناكازاكی، لە كۆنگرەی كۆمكاری ئەورووپی، بۆ نەشتەرگەریی میزەڕۆ، گەییشتوونەتە ئەو دەرئەنجامە.
هەروەها لێكۆڵەران، ئاماژەیان بەوە كردووە، كە ئەو نەخۆشانەی رێژەی خوێ زۆر دەخۆن و كێشەی خەویان هەیە، دوای سێ مانگ لە وەرگرتنی ڕێنوێنی و پێڕەوكردنی سیستمی تازەی ڕێكوپێك، تەنیا سێ مانگ دوای ئەو ڕێكەوتە كێشەیان دەبێ و رێژەی چەند جار میزكردن بۆ یەكجار كەم دەبێتەوە.