سهعات 8:30ی ئەمشەو شەموو، لە شارۆكەی رەواندز رێكخراوێكی ژینگەیی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومی و جەماوەری ناوچەكە یادی كاتژمێری زەویان كردەوە.
هەژار ماهیر ئیدلی سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە بە "وشە"ی راگەیاند" ماوەی سێ ساڵە وەكو رێكخراوی وار یادی كاتژمێری زەوی لە شارۆكەی سۆران دەكەینەوە، خۆشبەختانە ئەمساڵ بۆ یەكەمنجار لە لایەن لقی رواندزی رێكخراوەكەمان لە سهعات 8:30ی خولهكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 25ی ئاداری 2017 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی كارگێڕی رواندز و سۆران و ژینگە دۆستان، بە موزیك و شیعر و كۆژاندنەوەی گلۆپ و داگیرسانی مۆم، یادی كاتژمێری زەویمان كردەوە.
كاتژمێری زەوی ڕۆژیكی جیهانییە و لە یەك كاتدا لە 172 وڵات و 7 هەزار شار، ساڵانە لە كۆتا شەممەی مانگی ئادار ئەنجام دەدرێت.
رواندز: موڕشید برادۆستی.