ئەو كاتانەی پێویستە میوە بخۆیت

:: PM:09:02:26/03/2017 ‌
راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا"ی هیندستانی باسی باشترین كات بۆ خواردنی میوەجات دەكات بۆ ئەوەی لەش بتوانێت زیاترین سوود لە ریشاڵ و ڤیتامین و كانزاكانی ناوییەوە وەربگرێت.

1-لە بەیانی بەر لە هەر شتێكی تر و لەسەر گەدەی بەتاڵ دانەیەك میوە بخۆ كە یارمەتی مژینی خۆراك لەناو لەش دەدات و گەدەش بە ئاسانی هەرسی ئەو میوە دەكات كە لەسەر گەدەیەكی بەتاڵ بخورێت.

2-بۆ ئەوانەی توانای گەدەیان لاوازە وەك منداڵ و پیر و ئەوانەشی بەدەست برینی گەدە و گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدەوە دەناڵێنن، پێویستە لەسەریان لەسەر گەدەی بەتاڵ میوە نەخۆن، چونكە هەندێكی وەك ئەناناس و توو هیتریش ترشی سركیكی تیادایە كە بەرهەمهێنانی ترشەلۆكی گەدە زیاتر دەكات و دۆخەكە خراپتر دەكات.  

3-وا باشترە كە راستەوخۆ دوای خواردن میوە بخۆیت و ئەوەش بۆ لەش سوودی هەیە.

4-پێویستە ئەو میوانە زیاتر بخورێت كە شەكری سروشتیان تیادایە وەك هەنار و مانگۆ و ترێ و هەنجیر و شووتی، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی رێژەی شەكرەی خوێنیان بەرزە.

5-بەر لە نووستن ئەگەر هەستت بە برسێتی كرد ئەوە ئەو جۆرە میوانە بخۆ كە سوودیان لێ وەردەگریت وەك سێو و مۆز و كیوی كە مادەكانی سیرۆتۆنینی سروشتی و میلاتۆنین و ترپتۆفانیان تیادایە كە یاریدەرن بۆ خەوتن و بەسەربردنی خەوێكی خۆش، هەروەها پێویستە لەو كاتانە خۆت لە خواردنی مانگۆ و ترێ بەدوور بگریت، چونكە مێشك چالاك دەكەن و خەو دەزڕێنن.

سەرچاوە: ئینفراد


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل