دوای سەرکەوتنی ھەوڵەکان بۆ بەکارھێنانی خزمەتگوزاری live Video لەرێی مۆبایل و سمارتفۆن و تابلێتەکانەوە، فەیسبووك نوێترین خزمەتگوزارییەکەی لەرێی کۆمپیوتەرەوە ئاشکرا کرد.
ئێستا دەتوانیت بەکامێرای کۆمپیوتەرەکەت بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەخش بکەیت، دەشتوانیت سود لەکامێرای ئاست بەرزی تر وەربگریت و لەکۆمپیوتەرەکەی ببەستیت و بەکاری بھێنیت لەپەخشی راستەوخۆدا.
ئەم تایبەتمەندییە بۆ ھەوادارانی ڤیدیۆگەیمەکان بەسوودە كه دەتوانن ساتەکانی یاریکردنیان تۆمار بکەن و ھاوبەشی پێ بکەن لەگەڵ ھاورێكانیاندا.
ل ەکۆمپیوتەرەوە فەیسبوکەکەت بکەرەوە و بچۆرە سەر Live Video و کلیکی بکە و راستەوخۆ چیت دەوێ پەخشی بکە بۆ ھاورێیانت.
سهرچاوه:
pcworld