كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكایی ئاشكرای ده‌كات كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆپییه‌كی نوێی مۆبایله‌كانی به ڕه‌نگی سوور به‌رهه‌م دێنێت لەچوارچێوەی ھەوڵێکی ھاوبەشیکردندا بۆ فرۆشتنی مۆبایلەکانی بۆ ماوەی 10 ساڵ کەقازانجەکەی بۆ ھاوکاری ھەوڵەکانە بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی ئەیدز بەکاردێت.
ئەم کۆپییە سوورە بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن7 و 7 پڵەس بەردەست دەکرێت و لەرۆژی 24ی ئازارەوە دەکەوێتە بازارەوە.
ئەپڵ ئاماژەی بەوەش کردوە کەمۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن 7 بەقەبارەی 128 و 256 گێگابایت بەردەست دەکات و نرخەکەشی لە 749 دۆلار دەست پێ دەکات و لەماوەی کۆتایی ئەم مانگەدا لە 40 وڵات دەفرۆشرێت لەنێویاندا ئیماراتی عەرەبی.
سه‌رچاوه:
mashable