ئاماره‌كانى شەش مانگى ڕابردوو لە تورکیا ده‌رى ده‌خات كه تا ئه‌مڕۆ نرخی شەکر له‌و وڵاته بە ڕێژەی 119% بەرزبووەتەوە.
كه‌مێك پێش ئێسته له توركیا نرخى شه‌كر به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوویه‌وه به جۆرێك یه‌ك كیلۆ شكر له ساڵى 2021 به ته‌نیا شه‌ش لیره بوو ئه‌مڕۆ گه‌یشته 20 لیره‌ى توركى.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه نرخى یه‌ك كیلۆ شه‌كر له توركیا كه گه‌یشتووه‌ته 20 لیره‌ى توركى كه ده‌كاته نزیكه‌ى هه‌زار و 953 دینارى عێراقى، له هه‌رزانترین كۆگاكانى وه‌ك بیم و شۆك و A101ى ئه‌و وڵاته به‌وه‌نده‌یه، له بازاڕى ئازاد‌دا نرخه‌كه‌ى زیاتره.
جگه له شه‌كر هه‌ریه‌كه له (برنج و ئارد و كونجى و شیر و زه‌یت و چایش) له‌و وڵاته نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه، هاووڵاتییانیش تادێت زیاتر به‌ده‌ست به‌رزى نرخى خۆراك و كاڵاوه ده‌ناڵێنن.
جێى ئاماژه‌یه له‌گه‌ڵ گرانبوونى نرخه‌كه‌یشى، توركیا به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى زۆربه‌ى خۆراكه‌كان بۆ ئێران و ڕووسیا و ئوردن و عێراق و هه‌رێمى كودرستان و چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى، ئه‌مه‌یش ترسى خستووه‌ته ناو بازرگانه‌كان به‌جۆرێك كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یش ده‌بێت له چه‌ند ڕۆژى ئاینده‌دا.