چووە لای پۆلیس سكاڵا بكات لەوێش دەستدرێژی كرایە سەر

:: PM:09:23:07/05/2022 ‌

لە هیندستان چیڕۆكە سەیرەكانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچ و ژنان بەردەوامە، لە ویلایەتی ئۆتار برادیش لە باكوری ئەو وڵاتە، كچێكی 13 ساڵان دەچێتە بنكەی پۆلیس بۆ سكاڵاكردن بەوەی دووچاری دەستدرێژی سێكسی بە كۆمەڵ بووەتەوە، كەچی بەڕێوەبەری بنكەكە دەستدرێژی دەكاتە سەر.

بەرپرسانی پۆلیسی ویلایەتە هیندستانییەكە بە رۆژنامەكانی ئەو وڵاتەیان گوت، كە بەڕێوەبەری بنكەكەی پۆلیس گیراوە و 29 ئەندامی بنكەكەی پۆلیس كە ئەوكات لەوێ بوونە، ئەوان لە كارەكانیان راگیراون، پۆلیس دووپاتی كردەوە كە چوار كەسیتر لەگەڵ پووری قوربانییەكە ئەوانیش گیراون. 

كچە رواڵەكە سەر بە چینی "دالیت"ە، كە چینێكی كۆمەڵایەتییە تا ئێستەیش ئەندامانی بێزراو و فەرامۆشكراون و بەدەست مامەڵەی خراپی چینەكانیتری كۆمەڵگەی هیندستانییەوە دەناڵێنن، زۆرجاریش لەلایەن پۆلیسەوە بە كەمتەرخەمی و فەرامۆشكردنەوە مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.

میدیاكانی هیندستان لە باوكی كچەكەیان گواستەوە كە كچەكەی ماوەی چەند رۆژێك لە مانگی رابردوو دووچاری دەستدرێژی سێكسی لەلایەن چوار پیاوەوە بووەتەوە، هەفتەی رابردوویش كاتێك ویستوویەتی سكاڵا لای پۆلیس بكات، بەڕێوەبەری بنكەكە ئەویش دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر، وەك رۆژنامەی "چایلدلاین"ی بواری پاراستنی مافی منداڵ باسی كردووە، كە  پاڵپشتی لە كەیسی ئەو كچە دەكات.

ئەو رووداوە جارێكی تر توڕەیی لەناو سۆشیال میدیای هیندستان دروست كرد، بریانكا گاندی فادرا، پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، ئەگەر  ژنان لە بنكەكانی پۆلیس پارێزراو نەبن، بۆ سكاڵاكردن بۆ كوێ بچن؟، حكوومەتی ویلایەتەكە بیری لە دامەزراندنی ژنی زیاتر لە بنكەكانی پۆلیس كردووەتەوە بۆ پاراستنی ژنان؟. 
  


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل