شیرین بینایی چاوەکانی بۆ گەڕایەوە

:: PM:10:43:07/05/2022 ‌
لوقمان خورشید هاوسەری شیرین عەزیز، ئێستە تایبەت بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "شیرینی هاوسەرم دوای ئەوەی بێ بوونی هیچ نەخۆشییەک بینایی لەدەست دا، کەمێک لەمەوبەر چاوەکانی چاک بوون و ئێستە دەیبینێت بە ئاسایی و  تەندروستی  جێگیرە. 

ئاماژەی دا، هاوسەرم بردە هەموو نەخۆشخانەکانی چاو چاک نەبوو، بەڵام ئەم ئێوارە چووینە لای مەلا عومەری دارەتوو، دوعای بەسەردا خوێند و چاوی بینایی بۆ گەڕایەوە.

ناوی نەخۆشخانە و دکتۆرەکانی چاو لای وشە پارێزراون کە شیرین لەم رۆژانەدا سەردانی کردن لە هەولێر.

نەخۆشییەکەی شیرین زۆر دەگمەنە و چاکبوونەوەیشی زۆر خێراو لەناکاو بوو، بەڵام حاڵەتی تری هاوشێوە تاک تاک روو دەدەن.



وشە - وشه‌