عێراق له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی له كۆنه‌وه به وڵاتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان ناسراوه، ئه‌مڕۆ زێڕنگرێك له به‌غدا له هه‌نگاوێكی نوێیدا كه به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ جیاواز بێت، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئیتر ژنان پێویست ناكات شاڵی قوماش بده‌ن به خۆیاندا، به‌ڵكو به زێڕ بۆیان دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی ئایار، ئاده‌م عێراقی خاوه‌نی زێڕنگری ئاده‌م له به‌غدا له شه‌قامی مه‌نسوور، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته له زێڕنگرهكهمان بۆ ئه‌وه‌ی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ربكه‌ون، پارچه‌یه‌كی جیاوازمان له زێڕ دروست كردووه كه وه‌ك شاڵی قوماش ده‌درێت به‌سه‌ر جه‌سته‌یاندا، درێژییه‌كی له شانه‌وه بۆ خواره‌وه‌ی ئه‌ژنۆ ده‌بێت".
نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 165 ملیۆن دیناری عێراقى
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌م جۆره زێڕه ناومان ناوه (كورسیی جابر) نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 165 ملیۆن دیناری عێراقی كه ده‌كاته 111 هه‌زار و 486 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌روه‌ها گه‌یاندنیشمان هه‌یه بۆ هه‌موو شاره‌كانی عێراق، هاوكات ناسنامه و كاغه‌زی دهستهبهریشی له‌گه‌ڵدایه".
ئاماژه‌ی دا، ئێمه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له كاركردنه ته‌قلیدییه‌كه‌ی خۆمان ده‌ربچین، داهێنان له زێڕ به شێوه و دیزاینی نوێ بكه‌ین، هاوكات زۆربه‌ی كات شتهكانیشمان داواكاریی هاووڵاتییانی له‌سه‌ره و ئه‌وان داوای به‌رهه‌مێكی جیاواز ده‌كه‌ن.
له عێراقدا زێڕنگری ئاده‌م به‌ناوبانگترین زێڕنگره كه زۆربه‌ی كات به هه‌ڵوێسته سه‌یره‌كانی، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات، ئه‌مه‌یش وه‌ك جۆرێك له په‌یداكردنی ناوبانگ بۆ خۆی ئه‌و كاره ده‌كات. ئاده‌م عێراقی خاوه‌نی زێڕنگری ئاده‌مه و جگه له خۆی، شه‌ش برای تریشی هه‌یه كاری زێڕنگری و بازرگانی به زێڕه‌وه ده‌كه‌ن. بۆیه وه‌ك پاشای زێڕی زه‌رد ناویان ده‌ركردووه.