پاڵه‌وانی نوێی فڕه‌نسا ده‌ركه‌وت

:: AM:11:56:08/05/2022 ‌
یانه‌ی نانت نازناوی جامی فڕه‌نسای به‌ده‌ست هێنا و له‌ یاریی كۆتاییدا له‌ ناو یاریگه‌ی پاریس سانجێرماندا جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌.

شه‌وی رابردوو له‌ یاریی كۆتایی جامی فڕه‌نسای ئه‌م وه‌رزه‌دا، یانه‌ی نانت به‌ ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی  نیسی برده‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی پارك دی پرێنسیس، كه‌ یاریگه‌ی پاریس سانجێرمانه‌ ئه‌نجام درا و تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ش لۆدۆڤیچ بلاس له‌ خوله‌كی 47دا تۆماری كرد.

ئه‌مه‌ جاری چواره‌مه‌ له‌ مێژوویدا یانه‌ی نانت ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی جامی فڕه‌نسا.





وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا