له كۆگه‌كانی عێراقدا 373 هه‌زار تۆن گه‌نم هه‌یه، ئه‌مه‌یش پێداویستی مانگێك دابین ناكات. سه‌رۆكی رێكخراوی "عراق مستقبل" رای ده‌گه‌یه‌نێـت، به‌رهه‌می ئه‌مساڵ له دوو ملیۆن و 200 هه‌زار تۆن گه‌نم زیاتر نییه، ئه‌مه‌ش به‌شی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ناكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی ئایار، مه‌نار ئه‌لعوبێدی سه‌رۆكی رێكخراوی "عراق مستقبل" بۆ "وشه" گوتی، له راپۆرتی چاودێریی دارایی عێراقدا هاتووه كه له 25ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، بڕی گه‌نمی هه‌ڵگیراو له كۆگه‌كان له 373 هه‌زار تۆن زیاتر نییه، ئه‌مه‌ش ناكاته پێویستی مانگێك.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت
سه‌رۆكی رێكخراو رووی ده‌می له لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان كرد و گوتی، گه‌نمی ئه‌مساڵ دوو ملیۆن و 200 هه‌زار تۆنه كه ناتوانرێ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان دابین بكات، ئێوه چی ده‌كه‌ن؟.
مه‌نار ئه‌لعوبێدی روونی ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌و ڕووه‌وه كێشه‌ی هه‌یه و ئێمه چاودێرییان ده‌كه‌ین.
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێشنیازه یاسای پشتیوانیی خێرای ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدانی عێراق پێشكه‌ش كردووه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كراوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.