لە كوردستاندا جۆرە مریشك و كەڵەشێرێكی تایبەت بەرهەم دێ‌

:: AM:09:16:09/05/2022 ‌
جووتیارێكی نموونەیی كوردستان، جۆرە مریشك و كەڵەشێرێكی تایبەت بەرهەم دەهێنێت، بە گوتەی ئەو مریشكەكە توانای كردنی 100 هێلكەی هەیە و كێشی كەڵەشێرەكەش زۆرە.

ئەمڕۆ دووشەم نۆی ئایار، شێخ جەمال كرێنجە جووتیاری نموونەیی، بە "وشە"ـی راگەیاند، چەند ساڵێكە توێژینەوە لەسەر دوو جۆر مریشك و كەڵەشێری شامی ئەنجام دەدەین.

زیاتر گوتی، ئامانجمان ئەوەیە بتوانین جۆرێك مریشك بەرهەم بێنین، لەگەڵ كەشوهەوای كوردستان بگونجێت و گۆشتی زۆریان هەبێت و هێلكەش زۆر بكەن، ئێستەیش بەرهەمەكەمان دەست كەوت.

باسی لەوەش كرد، كەڵەشێرەكە كێشی دەگاتە پێنج كیلۆ، مریشكەكانیش تا سێ كیلۆ نیو زیاتریشن و زیاتر لە 100 هێلكە دەكەن، ئەوەیش بۆ خزمەتی كوردستان بەكار دەهێنم.

لە هەرێمی كوردستاندا چەندان جووتیاری نموونەیی هەن كە كاری باش بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ  دەكەن، چەندان پڕۆژەی تایبەتیان لە كارەكەیاندا هەیە.



وشە - رامیار جەواد