له شاری بیلباوی ئیسپانی "شه‌ڕی سه‌رشه‌قام" له نێوان هانده‌رانی یانه‌ی هاپوئێل حۆلۆنی ئیسڕائیل و خه‌ڵكی شاره‌كه روویدا.
شه‌ڕه‌كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌م پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی یانه ئیسڕائیلییه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆدڤیسبۆرگی ئه‌ڵمانی روویدا، كه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی باسكه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی پله‌ی سێیه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
میدیای ئیسڕائیل، به تایبه‌تی پێگه‌ی ONEی وه‌رزشی بڵاوی كرده‌وه، هانده‌رانی یانه‌ی هاپوئێل حۆلۆنی ئیسڕائیلی له رێگه‌بوون بۆ ئاماده‌بوون له یارییه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك له خه‌ڵكی شاری بیلباو، كه لایه‌نگری فه‌ڵه‌ستینییه‌كانن، هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و به كورسی و بوتڵی ئاو و شتی تر لێیان داون.
دواتر هانده‌ره ئیسڕائیلییه‌كان شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسپانییه‌كان كردووه و بۆمبی دووكه‌ڵیان به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها ئاڵای فه‌ڵه‌ستینیان سووتاندووه، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه.