زۆربه‌ی كات وه‌ستاكان له ناوچه پیشه‌سازییه‌كاندا كه ده‌بینن ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك ئیش ناكات، راسته‌وخۆ ده‌ڵێن، ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپرێسه‌ری ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ی خراپ بووه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت یان بگۆڕێت. به‌ڵام شاره‌زایه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ساردكه‌ره‌وه ئیشی نه‌كرد، مه‌رج نییه كێشه‌كه كۆمپرێسه‌ر بێت.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆرجار ده‌بینین ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ئیش ناكات، به‌ڵام به‌بێ بوونی گرفت له سیستمی ساردكه‌ره‌وه به كۆمپرێسهرهكهیشیهوه، وه‌ستا و وایه‌رمه‌نه‌كان ده‌ڵێن، كێشه‌كه بۆ كۆمپرێسه‌ره‌كه خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌كرێ ئه‌مه راست بێت، به‌ڵام باشترین ڕێ بۆ ده‌رخستنی گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، به ڕێی كۆمپیوته‌ر پشكنینی بۆ بكه‌یت.
پێش دیاریکردنی هەر کێشەیەک باشتر وایە پشکنینی کۆمپیوتەر بۆ ئۆتۆمبێلەکە بکرێت
ئه‌م شاره‌زایه نموونه‌یه‌ك ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، ئۆتۆمبێلێكمان بۆ هاتبوو كه ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ی ئیشی نه‌ده‌كرد، شۆفێره‌كه‌یش بردبووی بۆ لای چه‌ندان كه‌س و هه‌موو پێیان گوتبوو كێشه‌كه له كۆمپرێسهره، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه پشكنینمان به كۆمپیوته‌ر بۆ كرد، ده‌ركه‌وت كێشه‌كه ته‌نیا له هه‌سته‌وه‌ری پله‌ی گه‌رمی ده‌وروبه‌ردایه و پێویست ناكات كۆمپرێسه‌ر كه بایی 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه بگۆڕێت.
ئه‌وه‌یشی گوتووه كه دوای ئه‌وه‌ی ههستهوهرهكهمان بۆ چاره‌سه‌ر كردووه، كێشه‌ی نه‌ما و پێویستی به‌گۆڕینی هیچ پارچه‌یه‌ك نه‌بووه، بۆیه هۆشیاریی ده‌داته شۆفێران كه پێش دیاریكردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، باشتر وایه پشكنینی كۆمپیوته‌ر ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كرۆكی گرفته‌كه به‌ته‌واوه‌تی دیاری بكرێت، دوای ئه‌وه پارچه بگۆڕێت.