جه‌ماوه‌ری ئاتلیتیكۆ مه‌درید ره‌تیان كرده‌وه كوڕ و باوكێك، كه هانده‌ری ریال مه‌دریدن، له ناو ئه‌واندا دابنیشن و ده‌ریان كردن.
شه‌وی رابردوو له دێربیی مه‌درید و له گه‌ڕی 35ی خولی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی ئاتلێتیكۆ و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتن و یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید به 1-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كرایه‌وه، هانده‌رێكی ریال مه‌درید، كه ملپێچی به لۆگۆی یانه‌كه‌ی له مله، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی، كه درێسی یانه‌كه‌ی له‌به‌ره، له یاریگه‌ی وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ له ناو شوێنی تایبه‌ت به هانده‌رانی ئاتلێتیكۆ دانیشتوون، به‌ڵام هانده‌رانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه قسه‌ی نه‌شیاویان پێ ده‌ڵێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێیان بده‌ن، به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی پاراستنی یاریگه دێنه پێش دوو هانده‌ره‌كه له‌و شوێنه ده‌به‌نه ده‌ره‌وه.
هه‌ردوو یانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له یه‌ك شارن، به‌ڵام ركابه‌رییه‌كی زۆر توند و دوژمنكارانه له نێوان هانده‌رانیاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێده‌چێت بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، ریال مه‌درید باڵاده‌سته و زۆر جاریش ئاتلێتیكۆی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بێبه‌ش كردووه.