ژنان و پیاوانیش كاتێك تووشی كێشه‌كانی قژ ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت هه‌ڵوه‌رینی قژیان، یه‌كێك له‌و ڕێیانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن چاره‌سه‌ریه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه گرنگ نییه، چوونكه زانینی هۆكاری كێشه‌كان سه‌ره‌تا چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی تره. پزیشكێكی پێست ھۆكاره گشتییه‌كانی ھه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی ئایار، دكتۆر دڵیار دیار شێنێ پزیشكی پێست و جوانكاری، له‌باره‌ی ھۆكاره گشتییه‌كانی ھه‌ڵوه‌رینی قژ له‌لای پیاوان و ژنانه‌وه، به "وشه"ی گوت، "ھۆكاره گشتییه‌كانی ھه‌ڵوه‌رینی قژ، بریتییه له بوونی كێشه‌ی گلاندی تایرۆید، هه‌روه‌ها كه‌می ئاسن و كه‌می ڤیتامینی B12 و كه‌می زینك".
هه‌موو مرۆڤێك له ته‌مه‌نی جیاجیادا به ڕێژه‌ی جۆراوجۆر، تاڵه‌كانی قژیان ده‌وه‌رێت
ڕوونی كرده‌وه، "فشاری ده‌روونی و هه‌ندێك ده‌رمان له هه‌ندێك نه‌خۆشیی دیاریكراو، به‌تایبه‌ت دابه‌زاندنی كێش به خێرایی و نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و خوێن و چه‌ندانی تر، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی سیستمی ھه‌رسكردن، هه‌موو ئه‌وانه ھۆكاری ھه‌ڵوه‌رینی قژن".
"ده‌بێت وریای ئه‌وه بن كه له‌كاتی هه‌ڵوه‌رینی قژ، گه‌شه‌كردنی قژ و درێژكردنی به ئالۆڤێرا و زه‌یتی گوێزی هیند، ماسكی پرۆتین و به‌كارهێنانی سركه‌ی سێ‌و، به‌كارهێنانی ئاوی سارد و چه‌ندان شتی تر، چاك نابێت و بگره زیانیشی زیاتره، چونكه بۆ چاره‌سه‌ر پێویسته وه‌رگرتنی ڤیتامین دی و ڤیتامین ئه‌ی و وه‌رگرتنی بایۆتین زیاد بكه‌ین، هه‌روه‌ها خۆمان به پزیشكی پسپۆڕی پێست پێشان بده‌ین". دكتۆر دڵیار دیار وای گوت.
هه‌ڵوه‌رینی قژ حاڵه‌تێكی باوه و هه‌موو مرۆڤێك له ته‌مه‌نی جیاجیادا به ڕێژه‌ی جۆراوجۆر، تاڵه‌كانی قژیان ده‌وه‌رێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕێژه‌ی ئاسایی زیاتر بێت، ئه‌وا مه‌ترسی بۆ قژ دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ڕووتانه‌وه و له ده‌ستدانی قژ، هۆكاره‌كانی وه‌رینی قژ به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی زۆر و جۆراوجۆرن، گرنگترینیان بۆماوه‌ییه.