به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌باره‌ی بوونی رووداوێكی كوشتن له شاره‌كه‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی ئایار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، دوای ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌بوونی ڕووداوێكی كوشتن له "ته‌عجیلی نوێ" له سنووری شه‌مامك، ده‌ركه‌وت كه ژنێك به‌ناوی "به‌هار زه‌كه‌ریا فه‌تاح" /33 ساڵ/ كوژراوه.
پۆلیس روونی كردووه‌ته‌وه كه دوای به‌دواداچوون بۆ ئه‌م ڕووداوه به كه‌متر له پێنج سه‌عات هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی "ا. ڤ. م" گیرا كه له ئه‌نجامی ڕوودانی ده‌مه‌قاڵی له نێوانیان له سه‌ر كێشه‌ی خێزانی لێیداوه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه ڕێكخرا و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ رووداوێكی كوشتن له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه، دوای ئه‌و ماوه‌یه یه‌كه‌مجاره كه به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێ ژنێك ده‌كوژرێ.